إنّ منكم من یقاتل على تأویله كما قاتلْتُ على تنزیله قال : فقام ئەبو بەکر وعمر ، فقال : لا ولكن خاصف النّعل وعلی یخصف نعله ( وعند احمد والحاكم ) فاتیناه فبشرناه فلم یرفع به رأسه كأنه قد كان سمعه من رسول الله ص ؛[1]
بەتەئكید لە نیوان ئیوەدا كەسیك هەیە كە بۆ تەئەویلی قورئان ( لە گەڵ موسوڵمانەكان ) شەڕ دەكات هەر وەكوو ئەوی كە من بۆ دەبەزینی قورئان شەڕم كرد ، ئەبوبەکر و عومەر هەركام دوابەدوای یەك ، هەڵسانەوە و وتیان : ئەو كەسە ئیمەین ؟ حەزرەت فەرمووی : نە ، ئەو كەسیكە كە پیڵاوەكانی پینە دەكات و عەلی دانیشتبوو و پیڵاوەكانی پێغەمبەری ص پینە دەكرد .لە نەقڵی احمد و حاكم و ابن عساكر بە چەندین سەنەد و بەڵگەی جیاوازەوە ئەوها نەقڵ كراوە كە : پاشان ئیمە ڕۆشتین بۆ لای عەلی و بە ئەو مژدەمان دا ، بەڵام ئەو بە بیستنی ئەو هەوالە تەنانەت سەری خۆی بەرز نەكردەوە ، بۆمان دەركەوت كە ئەم هەواڵە پیشتر لە پێغەمبەرەوە ص بە ئەو گەشتبوو .
ئەم حەدیسە لە ئیمامی عەلیەوە ع ، ابوزەر ، ابو سەعیدی خدری ، عبدولڕەحانی كوڕی بەشیر و اخضر بن ابی اخضر ڕیوایەتی كردوە .هەیسەمی و شوعەیب ارنوَوط لە ڕاڤەی ئەحمەد هەركام سی سەنەد لە ئەم حەدیسە و حاكم و زەهەبی و البانی سەنەدەكەی بە سەحیح دەزانن .
.............................................................................
[1].موسنەدی ئەحمەد ، بەرگی 3 ، لاپەڕە38 و82 ، حەدیسی 11276 و11307 و11790 ؛ صحیح ابن حبان ، بەرگی15 ، لاپەڕە385 ، حەدیسی 937 ؛ سنن الكبری نسائى ، بەرگی 5 ، لاپەڕە154 ، حەدیسی 8540 و8541 ، بەرگی 6 ، لاپەڕە370 ، حەدیسی 2073 ؛ المستدرك علی الصحیحین ، بەرگی 3 ، لاپەڕە132 ، حەدیسی 4621 ؛ مێژووی ابن عساكر ، بەرگی 42 ، لاپەڕە451 الى 455 با بیش لە 10 سند ؛ مجمع الزوائد ، بەرگی 5 ، لاپەڕە186 ، بەرگی 6 ، لاپەڕە244 ، بەرگی 9 ، لاپەڕە133 ؛ احادیپ صحیحه البانی ، بەرگی 5 ، لاپەڕە486 ، حەدیسی 2487.